ڕوانگەکانی یەکێتی و پارتی لێک نزیکتر بووەتەوە

ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لەسەر نزیک بوونەوەی ڕوانگەکانی یەکێتی و پارتی دوای دیدار و گفتوگۆی بەرپرسانی ئەو دوو پارتە جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعالەم، کاروان یاروەیس بە ئەرێنی وەسف کردنی دیدار و گفتوگۆکانی بەرپرسانی دوو پارتی یەکێتی و پارتی دیمۆکرات بە چاوەدێری جنین پلاسخارت، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق، وتی: ئەو دیدارانە هێرش و هەرا مێدیاییەکان و کێشەی نێوان دوو پارتەکەی کەم کردووەتەوە.

یاروەیس زیادی کرد: ئەگەر دوو پارتەکە هەمبەر یەکتر نەرمی نەنوێنن و هێشتا لسەر هەڵوێستەکانی خۆیان پێداگری بکرن، کێشەکان بەتایبەتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق چارەسەر نابن.

News Code 42350

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha