من بەربژێری سەرۆک کۆماریم، هەرکەس دەوێرێت خۆی بەربژێر بکات

ئەردۆغان بە بانگهێشت کردنی ڕکابەرەکانی، بە شێوەی فەرمی بەربژێر بوونی خۆی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆک کۆماری ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی پارتی داد و گەشە لە لێدوانێکدا بە شێوەی فەرمی لە بەربژێر بوونی خۆی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆک کۆماری هەواڵی دا و ڕکابەرەکانی خۆی بۆ کێبڕکێ بانگهێشت کرد.

بە پێی هەواڵی سەرچاوەکانی تورکیا، ئەردۆغان ڕۆژی ڕابردوو لە سەفەر بۆ ئێزمیر، شوێنێک کە زیاترین دەنگ بە پارتی جەهەپە دەدرێت، بە بانگ‌هێشت کردنی ڕکابەرەکانی خۆی بەتایبەتی کەمال قڵیچدار ئۆغڵوو سەرۆکی جەهەپە و سەرۆکی مەحنەوی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا، ، قلیچدار ئۆغڵووی خستە بەردەنگەوە و وتی: من بەربژێری هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆک کۆماریم. بەڕێز کەمال، ئەگەر دەوێریت یان بەربژێر بوونی خۆت ڕابگەیێنە یان بەربژێرێک بناسێنە.

شیاوی باسە کە بڕیارە هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆک کۆماری تورکیا لە جوونی ساڵی 2023 بەڕێوە بچێت.

News Code 42345

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha