AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٥ ٠٨:٢٢

ئێران مانگیلەیەکی پێشکەوتوو دەنێرێتە بۆشایی ئاسمان

ئێران مانگیلەیەکی پێشکەوتوو دەنێرێتە بۆشایی ئاسمان

مانگیلەیەکی نوێ لە ساڵی 1404 بە هاوێژەری ڕووسیایی سایۆز دەنێردرێتە بۆشایی ئاسمان. ئەو مانگیەلەیە توانایی وێنەگرتنی هەیە و ئینترنتیش بڵاو دەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر حسێن شەهرابی لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە هاوکاری لەگەڵ ڕووسیا لە هاویشتنی مانگیلەی کەوسەر چۆن لێک دەدەنەوە، وتی: هاوکاری لەگەڵ ڕووسیا خاڵێکی وەرچەرخانی باش بۆ ئێران بوو.

ناوبراو راشیگەیاند: لە درێژەی هاوکارییەکانمان لەگەڵ ڕووسیا لە ساڵی 1404 یش مانگیلەیەکی دیکەش بە هاوێژەری سایۆز دەنێردینە بۆشایی ئاسمان.

شەهرابی سەبارەت بە وردەکارییەکانی ئەو هاویشتنە وتی: ئەو مانگیلەیە لە ڕاستیدا جۆری چاکسازی کراوی کەوسەر و هۆدهۆدە کە بڕیار وایە لە ساڵی 1404 بەرەو بۆشایی ئاسمان بهاوێژرێت.

کارگێڕی ئەو کۆمپانیا زانست بنەمایە رایگەیاند: ئەو مانگیلە جگە لە توانایی وێنەگرتنی هەیە و ئینترنتیش لە ناوچە دارستانی و کوێستانییەکانیش بڵاو دەکاتەوە.

News ID 52836

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha