AP ١٤٠١ جۆزەردان ١٤ ٠٨:٢٧

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە گفتوگۆ لەگەڵ بورل:

ئێران بەرانبەر هەوڵە سیاسییەکانی ئەمریکا بێدەنگ نابێت

ئێران بەرانبەر هەوڵە سیاسییەکانی ئەمریکا  بێدەنگ نابێت

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هەر جۆرە هەوڵێکی سیاسی لەلایەن ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپییەوە لە ئاژانس، بێ گومان لەگەڵ کاردانەوەی گونجاو، کاریگەر و بەپەلەی ئێرانەوە بەرەوڕوو دەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ جۆزێف بورل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا سەبارەت بە دوایین دۆخی دانوستانەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و هەروەها پرسە پێوەندیدارەکان بە ئێران و یەکێتی ئەورووپاوە گفتوگۆیان کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە جەخت لەسەر ئیرادەی ئێران بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی باش، هەوڵی ئەم دواییەی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپی بۆ نووسینی ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکیی هەڵسوکەوتێکی پێچەوانی دیپلۆماسی، هەڵەداوان و ناسازێنەر وەسف کرد کە دەبێتە هۆی پێچراوتر بوونەوەی ڕەوتی دانوستانەکان.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە ئاماژە بە یاسای مەجلیسی ئێران هۆشداریی دا، هەر جۆرە هەوڵێکی سیاسی لەلایەن ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپییەوە، بێ گومان لەگەڵ کاردانەوەی گونجاو، کاریگەر و بەپەلەی ئێرانەوە بەرەو ڕوو دەبێتەوە.

News ID 42261

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha