AP ١٤٠١ جۆزەردان ١٠ ١٣:٤٦

خەتیب زادە:

ئەمریکا وەڵامی پێشنیارەکانی ئێمەی نەداوەتەوە/ڕاپۆرتی ئاژانس دادپەروەرانە نییە

ئەمریکا وەڵامی پێشنیارەکانی ئێمەی نەداوەتەوە/ڕاپۆرتی ئاژانس دادپەروەرانە نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: ئەوەی کە بووەتە هۆی ڕاگیرانی گفتوگۆکان، بێ وەڵام مانەوەی داهێنانگەلێکە کە ئێران پێشنیاری داوە؛ ئەبێ چاوەڕوان بین کە ئەمریکا ڕای خۆی ڕابگەیێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە لە کاردانەوە بە قسەکانی ڕابێرت مالی، وتی: ئەو بابەتانەی کە هەندێک لە بەرپرسانی ئەمریکا بە پێی دۆخی ناوخۆیی خۆیان دەیهێننە ئاراوە، قسەی لەسەر ناکرێت. ئێمە هیچ کاردانەوەیەک بەرانبەر ئەو گفتوگۆوانە نانوێنین کە بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی دێتە ئاراوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: پەیامەکان لە ڕێگای ئەورووپاوە، لە نێوان ئێمە و ئەمریکا دەگۆڕدرێتەوە و لە ئەو ڕێگایەوە، ئێران ڕێکارەکانی خۆی پێشکەش کردووە. ئەڵبەت بەداخەوە ئەمریکا تا ئێستا وەڵامی پێویستی نەداوەتەوە. ئەگەر ئەمریکا ئەمریکا لە ئەو شێوە بەرەوڕوو بوونە دووری بکات و بەرەو مسۆگەر کردنی سیاسی بڕوات و درێژەی بدات دەتوانین بڵێین چەقبەستووییەک بوونی نییە.

خەتیب زادە وتیشی: ئەوەی کە بووەتە هۆی ڕاگیرانی گفتوگۆکان، بێ وەڵام مانەوەی داهێنانەکانی ئێرانە کە بەئەمریکای داوە و ئەبێ چاوەڕوان بین کە ئەمریکا بڕیاری خۆی ڕابگەیێنێت.

ڕاپۆرتی ئاژانس دادپەروەرانە نییە

خەتیب زادە لە کاردانەوە بە ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی وتی: ڕاپۆرتی ئاژانس دادپەروەرانە نییە و ترسی ئەوە هەیە کە کەشی تەکنیکی ڕاپۆرتی ئاژانس بە هۆی گوشارەکانی ئیسرائیل ببێتە کەشێکی سیاسی.

کاتی گفتوگۆکان لەگەڵ عەرەبستان دیار نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە گفتوگۆکان لەگەڵ سعوودیی، ڕایگەیاند: کاتی خولی شەشەمی گفتگوۆکان لەگەڵ سعوودی نادیارە و ئەبێ چاوەڕوان بین کە ڕێککەوتننەکان بەرەو کام لا دەڕوات.

هۆشداریی ئێران بە یۆنان

ناوبراو سەبارەت بە ڕاگیرانی نەوتهەڵگرە یۆنانییەکان لە کەنداوی فارس و هۆشداریی یۆنان بە نەوتهەڵگرەکانی ئەو وڵاتە وتی:"بۆچی کەسێکی ژیر کارێک دەکات کە پەشیمانی بەدواوە بێت". ئەو بابەتانە شتێکی نوێ نییە و دەوڵەتی یۆنان دەتوانێت لە جیاتی هەرا کردن لە ڕێگای یاساییەوە هەوڵ بدات و پارێزەر بگرێت و ئێمەش وەکوو وەزارەتی دەرەوە یارمەتی دەدەین.

بەدوای بەرژەوەندی ئابووری خەڵک لە دانوستانەکانین

خەتیب زادە زیادی کرد: ئەوەی کە لە نێوان ئێران و ئەمریکا لەسەر دانوستان دەکرێت، پرسگەلێکە کە پێوەندیدار بە بەرژەوەندی ئابووری ئیران و لابردنی هەموو گوشارەکانی ئەمریکا لە سەر ئێرانە.

News ID 42218

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha