مەرجی عەرەبستان بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل

ڕۆژنامەی هائارتس پاگەندەی کرد کە عەرەبستان ئەگەری هەیە لە سەفەری مانگی داهاتووی بایدن بۆ ئەو وڵاتە، ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ تێلاڤیڤ بە مەرجی باشتر بوونەوەی پێوەندی سعوودی لەگەڵ ئەمریکا ڕابگەیێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی هائارتس ڕۆژی ڕابردوو لە ڕاپۆرتێکدا پاگەندەی کرد کە بەرپرسانی ڕیاز بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ تێلاڤیڤ گرۆکێشیان کردووە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، بەرپرسانی سعوودی دەیانەوێت لە سەفەری جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ناوچەکە، ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بە مەرجی باشتر بوونی پێوەندی لەگەڵ ئەمریکا، پێوەند بداتەوە.

لە هەمان پێوەندیدا سەرچاوە ئەمریکییەکان لەم دواییەدا ڕایانگەیاندووە کە محەمەد بێن سەلمان کێشەیەکی لەگەڵ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرئیال نییە، بەڵام ئەو هەوڵەی بە هەنگاوگەلێک کە ئەبێ کۆشکی سپی هەڵیبگرێت، مەرجدار کردووەتەوە.

News Code 42207

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha