AP ١٤٠١ جۆزەردان ٨ ١٣:٤٧

بە گوێرەی زانیاییەکان؛

تورکیا ئامادەی هێرشە/ئەردۆغان کاتەکەی دیاری دەکات

تورکیا ئامادەی هێرشە/ئەردۆغان کاتەکەی دیاری دەکات

بە گوێرەی زانیاییەکان کە لە سەرچاوە سەربازییەکانی تورکیاوە بەدەست هاتووە، وادیارە تورکیا ئامادەی هێرش بۆ سەر کوردەکانی سووریایە و بەم زووانە هێرش دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای هەڕەشەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەسەر هێرشی سەربازی بۆ سەر کوردەکانی سووریا، وادیارە سوپای تورکیا بۆ دەسپێکی ئەو هێرشە نوێیە ئامادەیە و چاوەڕوانی فەرمانی هێرشە.

چتینر چتین ڕۆژنامەڤانی هەواڵ تورک لە زمانی بەرپرسانی سەربازی تورکیاوە وتی کە ئامادەیی بۆ ئەو هێرشە گەییشتووەتە 90 لەسەد و هەر کات بیانەوێت دەست پێدەکات.

ڕۆژنامەڤانی هەواڵی تورک ڕاگەیاندووە کە ناردنی هێز لە پارێگزای ئەدەنا بەرەو سنوورە باکوورییەکانی سووریا درێژەی هەیە و ئەوە ئەردۆغانە کە ئەبێ کاتی هێرشەکە دیاری بکات.

News ID 42195

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha