AP ١٤٠١ جۆزەردان ٤ ١٣:٣٢

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

مەسرور بارزانی نەیوتووە بەغدا بارمتەی تارانە

مەسرور بارزانی نەیوتووە بەغدا بارمتەی تارانە

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند مەسرور بارزانی لە داڤۆس نەیوتووە بەغدا بارمتەی تارانە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی مێهر، ڤیدیۆیەک بڵاو کرایەوە لە مەسرور بارزانی لە کۆڕبەندێکی داڤۆس کە تێدا سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت: ئەم بێ سامانییە لە سیستەمی عێراقدا نیشان دەدات کە بەغدا ئێستا بارمتەی تارانە.

دواتر نووسینگەی مەسرور بارزانی رایگەیاند: مەسرور بارزانی لە داڤۆس بە هیچ شێوەیەک نەیوتوە بەغدا بارمتە و دیلی تارانە و وەرگێڕەکان وتەکانی بەڕێوەبەری کۆڕبەندەکە و وتەکانی مەسرور بارزانیان تێکەڵ کردووە.

News ID 42143

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha