موسافرە نوێیەکانی وێستگەی گەردوونی گەشتنە شوێنی دیاریکراو

سێ گەردوون ناسی نوێ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەمە گەیشتنە وێستگەی گەردوونیی دیاری کراویان.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێ گەردوونناسی نوێی وێستگەی گەردوونیی کە بۆ ئەنجامی توێژینەوەیەکی ٤مانگە، بۆ وێستگەی گەردوونی بەڕێ کرابوون، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتنە شوێنی دیاریکراوی خۆیان.

کاتلین رابینز لە ناساوە، تاکویا ئونیشی لە رێکخراوی گەردوونی ژاپۆنەوە و ئاناتۆلی ئیوانیشێنی رووس لە بنکەی گەردوونیی بایکنۆری قەزاقستانەوە رۆژی پێنجشەمە لەلایەن گەردوون پێوی بەڕۆژکراوی سایۆز MSـ۰۱ ی رووسیاوە بەرەو وێستگەی گەردوونیی نێونەتەوەیی بەڕێ کران.

لەم حاڵەشدا رێکخراوی ناسا رایگەیاند:گەردوون پێوی سایۆز بە بێ هیچ کەم و کۆڕییەک، بەرپرسایەتی خۆی بۆ گەیشتن بە وێستگەی گەردوونی بە سەرکەوتنەوە ئەنجام داوە و سێ گەردوون ناسەکەی بە بێ کێشە گەیاندووەتە شوێنی خۆیان.

ئەم گەردوون پێوە نزیک بە ٦ خولەک پێش لە کاتی چاوەڕوان کراو گەیشتنە وێستگەی گەردوونیی.

بڕیار وایە ئەم سێ گەردوون ناسە لە ماوەی ٤ مانگدا بەرپرسایەتیی خۆیاندا، ٤۰تاقیکردنەوەیان لە گەردوون ببێت. 

News Code 4214

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =