بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا لە بڕیاری وڵاتەکەی بۆ تەواو کردنی کاری ناوچەی ئەمنی 30 کیلۆمەتری لە باکووری سووریا هەواڵی دا.
لە ئەو بارەوە تی ئاڕ تی ڕایگەیاند کە ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی کابینە وتوویە هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی تورکیا خۆیان بۆ ئۆپراسیۆنێک ئامادە دەکەن کە ئاسایشی ناوچەیەک بە قووڵایی 30 کیلۆمەتر لە سنوورە باشوورییەکانی تورکیا مسۆگەر دەکات.
ڕەخنەگرانی ئەردۆغان، لەوانە دوو ڕۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری سیاسی تورکیا، چەنگیز ئاکتار و عەبدوڵڵا بوزکورت، ئەو قسانەیان سینگاڵی هێرشێکی نوێ بۆ سەر کوردەکانی سووریا شرۆڤە کردووەتەوە.
Your Comment