دۆخی بەغدا هاوپەیوەند بە کۆنترۆڵی دۆسیەی نەوت و گازی هەرێم باش نییە

کارناسێکی بواری نەوت و گاز لە عێراق لە ڤێبلاگی تایبەتی خۆی بە ئاماژە بە ناسەرکەوتوویی وەزارەتی نەوتی ئەو وڵاتە لە کۆنترۆڵی دۆسیەی نەوتی هەرێم نووسی: دۆخی بەغدا لە پێوەندی لەگەڵ ئەو دۆسیە باش نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ناس نیوز، ڕێبوار محەمەد ئەمین، زیادی کرد: کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان ئەزموون و راوێژکاری شارەزای باشیان هەیە و دوای لێکدانەوەی ورد، ڕێککەوتنگەلێکیان لەگەڵ هەرێم واژۆ کردووە و لە هەندێک لە ڕێککەوتنەکاندا هاتووە کە ئەگەر دۆخی عێراق بشێوێت، لە گرێبەستەکاندا هیچ گۆڕانێک دروست نابێت و ئەوان پشت بە ناوبژیوانی نێودەوڵەتی دەبەستن.

ئەمین وتیشی: بەهۆی ئەوەی کە عێراق ئەندامی ئۆپێکە و لەلایەن ئەمریکا و ئەورووپاوە بۆ بەرز کردنەوەی هەناردە کردنی نەوت گوشاری لەسەرە و لە بەر ئەوەش ئۆپێک چووەتە ڕیزی بەرەی ڕووسیا و چینەوە و لە بەرانبەر داواکارییەکانی ئەمریکا وەستاوە، کەواتە بەغدا ناتوانێت ڕەوتی هەناردە کردنی زیاتر لە 600 هەزار بەرمیل نەوتەکەی هەرێم، تووشی کێشە بکات و بازاڕی جیهانی نەوت زیاتر بشێوێنێت و بەهای نەوت بەرز بکاتەوە.

News Code 42101

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =