بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، د. عادل باخه‌وان له‌میانی به‌رنامه‌ی دیداری خه‌ندان، كه به‌رنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌یه و رۆژنامه‌نوس هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د ئاماده و پێشكه‌شی ده‌كات، لەبارەی مەترسییەکانی سەر هەرێمی کوردستان و عێراق وتی: هەموو بژاردەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت تاقیکراونەتەوە و سەرجەم لایەنەکان شکستیانهێناوە، عێراق له قه‌یرانی زۆر تونددا ده‌ژی و كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی و شێرپەنجەی زۆر گه‌وره‌ی پێوه‌یه.
عادل باخەوان لە بەشێکی قسەکانیدا ڕایگەیاند: ئه‌گه‌ر بێت و عێراقییه‌كان به‌خێرایی فۆڕمێكی نوێ بۆ ده‌سه‌ڵات نه‌دۆزنه‌وه ئه‌وا وڵاتەکە له چاوه‌ڕوانی كاره‌ساتێکی گه‌وره‌دایه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد کە ئێستا هەموو لایەنەکان گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی کە سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی حكومه‌ت به هه‌مان كابینه‌ی ئێستاوه به‌رده‌وامبن تاوه‌كوو دو ساڵی دیكه، ئه‌وكات ورده ورده هه‌وڵبده‌ن به ئومێدی ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه ئاسایی بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژاردنێكی دیكه بكه‌نه‌وه، ئه‌م بژارده‌یه له‌ناو هه‌موو خراپه‌كاندا كه‌متر خراپه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ یه‌كێك له ئه‌كته‌ره عێراقییه‌كان ناتوانن رێژه‌یی یاسایی ته‌واوبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت دروست بكه‌ن.
Your Comment