بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌یانى ئه‌مڕۆ شەمە فڕۆکهیهكى بێ فڕۆكه‌وانى توركیا له‌نێوان هه‌ردوو گوندى (جه‌له‌مۆرد ـ تووته‌قه‌ڵ) دوجار بۆردومانێكى چڕى كردووه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه زهروزیانێكى زۆرى لێكه‌وتۆته‌وه.
لەهەواڵەکاندا هاتووە: به‌هۆى بۆردومانه‌كه‌ى توركیاوه ئۆتۆمبێلێك سووتاوه‌و ئاگریش لەناوچەکە كه‌وتۆته‌وه، لەئێستادا تیمەکانی بەرگریی شارستانییو هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکەو ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه كردووه.
میدیاى نزیك لهپارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) ئاشكرایكردووه، بۆردوومانەکە له‌لایه‌ن توركیاوه‌و ئه‌نجامدراوه‌و كوژراو‌و برینداریش هه‌یه.
شارپرێس زانیاریی لههاوڵاتیهكى گوندى تووتهقهڵهوه وه‌رگرتووه له‌باره‌ى قوربانیه‌كان‌و ڕایگه‌یاند، پێنج كه‌س به‌هۆى بۆردومانه‌كه‌وه كه دوانيان خه‌ڵكى گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى ئاغجلهرن كوژراون.
"یه‌كێك له‌كوژراوه‌كان خه‌ڵكى گوندى تووتهڵهیهو ناوى (ئارام توتهڵهیی)ه كه موختارى گوندهكهیهو ئه‌وى دیكه‌ش خه‌ڵى گوندى سه‌رچناره به‌ناوى (ئیسماعیل سهرچناریی) له‌سنورى ناحیه‌ى ئاغجله‌ر". به‌گوێره‌ى وته‌ى ئه‌و هاوڵاتیه، "فڕۆكه‌كه ئۆتۆمبێلێكى جۆرى پیكابى كردۆته ئامانج‌و پێنج كه‌سیشى تێدابووه، هه‌ر پێنجیان كوژراون".
Your Comment