بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر ئیسماعیل ئەحمەدی فەرمانداری شاری مەریوان سەبارەت بە دیداری لە گەڵ بنەماڵەی کۆچەر بیرکار وتی: بۆ رێزگرتن لە دایک و باوکی پڕۆفسۆر کۆچەر بیرکار سەردانی ماڵی باوکی ئەم زانا کوردەم کردووە.
وتیشی: ئێستا هەموو جیهان پرۆفسۆر بیرکار دەناسێ بە هۆی وەرگرتنی میدالیای فیڵدزی بیرکاری لە ساڵی 2018 و جێگای شانازییە بۆ هەموومان.
ئەحمەدی ئاماژەی دا بنەماڵەی کاک فەریدوون درەخشانی (کۆچەر بیرکار) بنەماڵەیەی بلیمەت پەروەرن و بە ڕاستی جێگای شانازین بۆ کۆمەڵگای ئێمە .
بۆچوونی ئێوە