بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی سوپا نیاز، سەردار حسێن سەلامی لەم بارەوە وتی: گەرچی ئەمڕۆ ئەگەری شەڕی زەوینی لە دوژمن سێندراوەتەوە بەڵام ئێمە لە هیچ دۆخێکدا لە هەڵەی دوژمن غافڵ نابین.
ئەو وتیشی: ئەمڕۆ هیچ دەسەڵاتێک توانای دەسدرێژی و هێرش بۆ سەر ئەم وڵاتەی نییە و هەرگیز نابێ فیکرێکی وەهاش بکەنەوە.
فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران وێڕای داکۆکی لە سەر خۆجەیی کردنەوەی دەسەڵاتی سەربازی و بەرگری لە سوپا، ڕایگەیاند: هەموو ئەم دەسەڵاتە بۆ خەڵک و لە خزمەت ئەوان و گەیشتن بە ئامانجەکانی شۆڕسی ئیسلامی دایە.
ئەو سوپای وەکوو خزمەتگوزار و دڕکی چاوی دوژمن زانی و وتیشی: سوپا سپەری بەڵای خەڵک و قەڵای پتەو و پەناگای خەڵکە.
Your Comment