جووڵەی ئاسمانی تورکیا لە گوندە سنوورییەکانی شڕناخ و هەرێمی کوردستان

جووڵە ئاسمانییەکان لەسەر گوندەکانی هێڵی سنووری ناوچەی بەیتولشەببی شڕناخ لەگەڵ هەفتانین بەرز بووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێدیاکانی کوردستانی تورکیا لە بەرز بوونەوەی جووڵە ئاسمانییەکان لە گوندەکانی هاوسنوور لەگەڵ هەفتانین هەواڵیان دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، لە حاڵێکدا کە هێرشە ئاسمانییەکانی ناوچەی زێ، متینا و ئاڤاشین درێژەی هەیە، جووڵەی شەڕکەرەکان، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان و کۆپتەرەکان لە ئاسمانی ناوچەی سنووری بەیتولشەباب لە پارێزگای شڕناخ لە سنووری هەفتانین بەرز بووەتەوە.

جوولە ئاسمانییەکان لەسەر گوندەکانی گریکا، ئورشە، درارە، ئاسۆس، رووس و گرینۆک کە لەگەڵ ناوچە هەفتانین لە هەرێمی کوردستان هاوسنوورن، بەرز بووەتەوە. سەرچاوە خۆجەییەکان راپۆرتیان دا کە شەڕکەرەکانی ئەرتەش لە ناوچەی چوکوجای حەککاری هاتوونەتە سنووری هەفتانین.

News Code 42051

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha