ئەندامی پێشووی پەکەکە لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا بۆ کۆبانی کوژرا

لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا بۆ کۆبانی ئەندامێکی پێشووی پەکەکە گیانی خۆی لە دەست دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیاکانی حکوومەتی تورکیا وەکوو ئاناتۆلی رایانگەیاند کە ئەندامێکی باڵای پەکەکە لە ئۆپەراسیۆنی ڕێکخراوەی زانیاریدەری تورکیا لە باکووری سووریا کوژراوە.

ئاناتۆلی رایگەیاندووە کە میت ئەکرەم ئوستەک ناسراو بە خەیری پاش دۆزینەوەی شوێنی پەنابەربوونی لە کۆبانی کوژراوە.

ئوستەک لە ئۆپەراسیۆنەکانی پەکەکە لە ساڵەکانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ دژی هێزەکانی پۆلیس و ئەرتەشی تورکیا بەشداری کردووە و تا ئێستا پۆلیسی ئاسایشی تورکیا بەدوای دەگەڕا.

میدیاکانی نزیک بە پەکەکە نووسیویانە ئوستەک ساڵی ٢٠١٤ بۆ بەرگری لە شاری کۆبانی هاتۆتە نێو ئەم شارە و ئێستا هیچ چالاکییەکی نەبووە و شارۆمەندێکی ئاسایی بووە. ئەو ١٠ ساڵ لە زیندانەکانی تورکیا بووە.

News Code 42009

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =