لەناوبردنی دارستانەکانی کوردستانی تورکیا بەردەوامە

لەناوبردنی دارستانەکان وەکوو بەشێک لە ئۆپراسیۆنی سەربازی بێ وەستان لە ناوچە کوێستانییەکانی بەستا، جوودی، گابار و نماز لە شڕناخ درێژەی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، هێزە سەربازییەکانی تورکیا بە بەکارهێنانی هێزە خۆجەییەکان بە شێوەی بەردەوام خەریکی بڕینەوە و لەناوبردنی دارستانەکانی بەستا، جوودی، گابار و نماز لە شڕناخ وەکوو بەشێک لە ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە دژی کوردەکان لە کوردستانی تورکیا درێژەی هەیە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، مەحمود بابات، کازم بابات و دولەیمان بابات لە کەسانی خۆجەیی و سەر بە پارتی دەسەڵاتدار و هەروەها هێزە خۆجەییەکان بەرپرسی بڕینەوە و لەناوبردنی دارستانەکانی کوردستانی تورکیان.

بە پێی ڕاپۆرتەکان ڕۆژانە 300 تۆن دار لە ناوچەی دارستانی تیکەرا دەبڕدرێتەوە. دارە بڕاوەکان بە تراکتۆر دەگوازرێنەوە بۆ ناوچەیەک نزیک بە شاری سێگرکێ و پاشان لەلایەن بنەماڵەی باباتەوە دەفرۆشرێن.

News Code 42001

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =