چاوەڕوانی لە‌ جیهانی عەرەب ئەوەیە بێتە مەیدانی بەرەنگاریی لە گەڵ ڕژێمی داگیرکەر

ڕێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران لە دیدار لە گەڵ ئەمیری قەتەر وتیان: چاوەڕوانیی لە جیهانی عەرەب ئەوەیە بە ئاشکرا بێنە ناو مەیدانی کردەوەی سیاسی بۆ بەرەنگاریی جەنایەتی ڕژێمی داگیرکەر.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ئایەتوڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕش لە دیدار لە گەڵ شێخ تەمیم بێن حەمەد ئالی سانی ئەمیری قەتەر و وەفدی هاوڕێی بە جەخت لە سەر بەرز کردنەوەی ئاستی هاوکاریی سیاسی و ئابووری دوو وڵات، رێگاچارەی پرسەکانی ناوچەکەی بە گفتوگۆ بێ دەستێوەردانی بیانییەکان وەسف کرد.

هەروەها ڕێبەری بە ئاماژە بەئاستی هاوکاری و پەیوەندی دوو وڵات جەختیان کرد کە دەبێ ئاستی پەیوەندی نێوان دوو وڵات بگاتە چەند ئەوەندەی ئێستا.

ڕێبەری بە جەخت لە سەر وتەکانی ئەمیری قەتەر لە ئیدانە کردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی ، وتیان: ستەمی چەندین ساڵەی زایۆنییە پیسەکان بە خەڵکی فەلەستین ، ڕاستییەکی تاڵی جیهانی ئیسلام و جیهانی عەرەبە.

وتیشیان: چاوەڕوانیی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوەیە کە بە ئاشکرا بێنە ناو مەیدانی کردەوەی سیاسی بۆ بەرەنگاریی جەنایەتی ڕژێمی داگیرکەر.

News Code 41957

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =