هەر جۆرە دەستێوەردانی بیانییەکان لە کێشەکانی ناوچەکە خەساری زۆرە

سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی رۆژنامەوانی لە گەڵ ئەمیری قەتەر وتی: گەشەی پێوەندی ئێران و قەتەر خواستی ئێمەیە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام سەید ئیبراهیم رەییسی لە کۆبوونەوەی رۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ ئەمیری قەتەر، وتی: لە وتووێژەکانمان لە گەڵ ئەمیری قەتەر داکۆکیمان کردە سەر گەشەی پێوەندی دوو وڵات لە بوارە جۆراوجۆرە سیاسی، ئابووری، بازرگانی، فەرهەنگی و گەشتیاری.

ئەو وتیشی: هەر جۆرە دەستێوەردانی بیانییەکان لە کێشەکانی ناوچە نەک هەر ئاسایش دابین ناکات، بەڵکوو خەساری زۆری بەدواوە دەبێت، بەڕێوەبەرانی ناوچە خۆیان لە چارەسەر کردنی کێشەکانی ناوچە زۆر بەتوانان.

ناوبراو داکۆکی کرد: هەر دوو وڵات داکۆکیمان کردە سەر تێکشکانی گەمارۆی یەمەن و خەڵکی یەمەن دەبێ بتوانن بۆ خۆیان بڕیار بدەن. هەروەها خەڵکی ئەفغانستان لە هەموو گرووپە سیاسییەکان دەبێ لە پێک هێنانی ئاسایشی وڵاتی خۆیان بەشداری بکەن.

سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها وتی: هەروەها داکۆکی دەکەینە سەر ئازادی فەلەستین و قودس، دەبێ تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنی لەو وڵاتە کۆتایی بێت.

News Code 41953

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =