پێشوازی فەرمی سەرۆک کۆماری ئێران لە ئەمیری قەتەر

ڕێوڕەسمی فەرمی پێشوازی سەرۆک کۆماری ئێران لە شێخ تەمیم بێن ئەحمەد ئال سانی، ئەمیری قەتەر بەڕێوە چوو.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ تەمیم بێن ئەحمەد ئال سانی ئەمیری قەتەر لە کۆشکی سەعدئاباد لە لایەن حوجەتولئیسلام سەید ئیبراهیم رەییسی، سەرۆک کۆماری ئێرانەوە پێشوازی لێ کرا.

پاش ئەم ڕێوڕەسمە، بەرپرسانی دوو وڵاتی ئێران و قەتەر گەیشتنە شوێنی دانوستان.

شێخ تەمیم بێن ئەحمەد ئال سانی ئەمیری قەتەر بڕیارە لە سەفەرێکی یەک رۆژەدا لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە گەشەی هاوکارییەکانی تاران و دەوحە باس و وتووێژ بکات.

گەشەی هاوکاری لە بوارە جۆراوجۆرە دوو لایەنە، ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و هەروەها خێرا کردنەوەی پێک هێنانی پێوەندی لە نێوان ئەم دوو وڵاتە لە تەوەرەکانی دانوستانی نێوان دوو لایەنە.

News Code 41951

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =