بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ سەدەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حەشیمەتی مانگی سوور لە ئێران، 10 باسیکڵ سوار لە شوێنە جیاجیاکانی ئێرانەوە مەوداری 500 کیلۆمەتری سنە تا باڵەخانەی ئاشتی لە تاران دەپێون.
ناوبراو زیادی کرد: لە درێژەی ڕێگاکەدا گرووپی ماتۆڕسوارانی گەلانی دیکەی ئێران دەچنە ڕیزی گرووپەکەوە و بە یادی حەماسە سازانی ئیران نەمام دەچێنن.
بابەک قەنبەری ڕوونیشی کردەوە: ئامانج لە بەڕێوەبردنی تۆڕی باسیکڵ سواری، پەرەپێدان بە فەرهەنگی وەرزشی باسیکڵ سواری و ناساندنی زیاتری چالاکییەکانی مانگی سوور لە یەکەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی ئەو دامەزراوەیەیە.
جێگری کاروباری گەنجانی مانگی سووری کوردستان ڕاشیگەیاند: ئەمسال بە بۆنەی سەدەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حەشیمەتی مانگی سوور، بەرنامەگەلێکی دیکەش لەوانە مانۆڕی دەرمانی دڵەڕاوکێ لە گوندەکان و کەژەووانیمان لەبەرچاوە.
Your Comment