پێکدادانەکانی یەبەشە و پێشمەرگە پشت ڕاست کرایەوە

ئەندامێکی نووسینگەی سیاسی عەسائیب ئەهمی حەق بە پشت ڕاست کردنەوەی هەواڵەکانی پێکدادانی نێوان خەڵکی ناوچەی شەنگال و هێزەکانی پێشمەرگە، داوای لە بەغدا کرد تا بەرپرسیارێتی دابینی ئاسایشی ئەو ناوچە بخاتە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەعد ساعدی ڕایگەیاند: پێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و خەڵکی شەنگال، جگە لە شڵەژاوی ناوچەیە بووەتە هۆی هەڵاتنی ژمارەیەک لە خەڵکی ئەو ناوچە.

ساعدی زیادی کرد: پێکدادانەکانی لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و خەڵکی شەنگال ئەو دەردەخات کە حکومەتی فیدراڵ هێزە فەرمییە ئەمنیەتییەکان، سوپا، پۆلیس و حەشدی شەعبی بۆ ڕێکخستنی دۆخی ناوچەی شەنگال، لەوێ جیگیر بکات.

ناوبراو حکومەتی ئێستای عێراقی بە بەرپرسی هەموو شکستە ئەمنیەتییەکان لە شەنگال، کەرکووک و نەینەوا و هەروەها هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق و وەڵام نەدانەوەی فەرمی بە ئەو هێرشانە وەسف کرد.

News Code 41879

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha