بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر؛ئیحسان عەبدلجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لە میانی کۆبونەوەی لەگەڵ بەێوەبەر و بەرپرسانی وەزارەتەکەی، لەبارەی سیاسەتی نەوتی عێراقەوە وتی: لە هیچ وڵاتێكی دنیادا نییە لە چوار چێوەی یەك دەوڵەتدا دوو جۆر لە سیاسەتكردن بە سەرچاوە سروشتییەكانەوە هەبێت، ناكرێت دوو سیاسەتكردن بە نەوتەوە هەرێم، سیاسەتێك لەلایەن ئێمەوە و سیاسەتێك لەلایەن هەرێمەوە.
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بە داهاتی نەوتی هەرێم كرد و ئاشكرایكرد، نیوەی داهاتی هەرێم دیار نییە و كەمتر لە نیوەی داهاتی هەرێم دەچێتە سەر ئەژماری حكومەتی هەرێم و ئەوەی تری دیارنییە.
جەختیكردەوە، كە ڕێگەنادەن لە عێراقدا دوو سیاسەتی نەوتی هەبێت و دەڵێت: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی لەسەر بە نادەستوری لە قەڵەمدانی فرۆشتنی نەوتی هەرێم، بڕیارێكی زۆر دروستە، لەبەرئەوەی سیاسەتی نەوتی هەرێم نادروستە، بۆیە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی پیت بە پیتی هەنگاو بە هەنگاو جێبەجێ دەكەین و هەنگاومان بۆ جێبەجێكردنی هەڵگرتووە
بۆچوونی ئێوە