AP ١٤٠١ گوڵان ١٧ ١٣:٣٦

پەرلەمانتارێکی عێراقی:

بارزانی و سەدر و حەلبووسی، عێراق بەرەو چەقبەستوویی سیاسی دەبەن

بارزانی و سەدر و حەلبووسی، عێراق بەرەو چەقبەستوویی سیاسی دەبەن

ئەندامێکی فراکسیۆنی سادقوون ڕایگەیاند کە هاوپەیمانی سێ قۆڵی (سەدر، حەلبووسی و بارزانی) عێراق بەرەو بنبەستی سیاسی دەبەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سوهەیلە سوڵتانی یەکێک لە ئەندامانی فراکسیۆنی سادقوون لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە شانسی هاوپەیمانی سێ قۆڵی بۆ پێکهێنانی حکومەت خەریکە کەم دەبێتەوە.

سوڵتانی ڕایگەیاند کە هاوپەیمانی سێ قۆڵی بە تەنیا و بە بێ شاندی هاوئاهەنگی ناتوانێت سەرۆک وەزیران هەڵببژێرێت.

ناوبراو لە درێژەدا بە وتنی ئەوەی کە خەڵکی عێراق بە باشی دەزانن کە کێشەی داخستنی حکومەت لەلایەن هاوپەیمانی سێ قۆڵییەوە ئەنجام دراوە نەک شاندی هاوئاهەنگی، زیادی کرد: هاوپەیمانی سێ قۆڵی عێراق بەرەو بنبەستی سیاسی دەبات.

ناوبراو بە وتنی ئەویە کە هەوڵەکانی شاندی هاوئاهەنگی کلیلی چارەسەری قەیرانی ئێستایە، وتی: لایەنە سیاسەییەکان ئەبێ بە شێوەی جیدی لەگەڵ شاندی هاوئاهەنگی هاوکاری بکەن.

News ID 41863

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha