8 سەبازی تورکیا لە شڕناخ کوژران

8 هێزی سەربازی تورکیا لە پێکدادان لەگەڵ هەپەگە لە ناوچە شاخاوییەکانی جوودی لە شڕناخ کوژران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، 8 هێزی سەربازی تورکیا لە پێکدادان لەگەڵ هیزەکانی پاراستنی گەل، لقی سەربازی پەکەکە لە ناوچە شاخاوییەکانی جوودی لە پارێزگای شڕناخ گیانیان لەدەست داوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە حاڵێکدا لە کوژرانی تەنیا دوو سەربازی تورکیا هەواڵیان دا کە بە پێێ ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجەییەکان، لە ئەو پێکدادانە 8 هێزی سەربازی تورکیا کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش بریندا بوون.

بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی تورکیا ئیسماعیل جان ئاغدنیز ستوانی جەندەرمە و فاتح بەرک ئای ئاقگوون ئەفەری جەندەرمە لە پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی هەپەگە لە 30 ئاپ کوژراون و ئەفسەرێکی دیکەش بریندار بووە.

News Code 41859

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha