بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تورکیا دوو هەفتە لەمەوپێش ئۆپراسیۆنێکی سەربازی نوێی لە هەرێمی کوردستان بە بیانووی شەڕ دژی پەکەکە دەست پێکردووە. ئەمریکا و ئەورووپا زیاتر لە هەمیشە لە بەرانبەر ئەو هێرشانە بێدەنگیان ڕاگرتووە.
لۆدۆ براباندر، چالاکی سیاسی و وتەبێژی ڕێکخراوت ئاشطی بەلژیکا، لە وتارێکدا وێڕای رەخنە لە بێدەنگی ڕاگرتنی ڕۆژاوا، بەتایبەتی ئەورووپا لە بەرانبەر ئەو هێرشانە، هاوکات بوونی ئەو هێرشانەی ەلەگڵ شەڕی ئۆکراینا و پێداویستی بەپەلەی ئەورووپا بە جێگرەوەیەک بۆ وزەی ڕووسیای بەشێک لە گەڵاڵەی تورکیا بۆ بوونی بە وێستگەی گواستنەوەی وزە بۆ ئەورووپا وەسف کردووە.
ئەو چالاکە سیاسییە بەلژیکیاییەلە درێژەی وتارەکەیدا کە لە ماڵپەڕی Vrede.be بڵاو کراوەتەوە، ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە باکووری عێراقی هەوڵ بۆ داگیر کردنی هەرێمی کوردستان وەسف کردووە، هۆشداریی دا کە تورکیا دەیەوێت بە هاوکاری هەندێک وڵاتی دیکەوە گازی هەرێمی کوردستان بە ناوی خۆیەوە هەناردەی ئەورووپا بکات و بەم شێوەیە، دەمی ڕەخنەگرانی ئەورووپیی بە هێرشی خۆی بۆ سەر هەرێم دابخات.
ناوبراو جەختی کردووە کە تورکیا بەتوندی هەوڵ دەدات هاوکات لەگەڵ گوشار خستنە سەر ڕووسیا، بەستێن بۆ هوڕێیەتی مسکۆ بۆ هێرش بۆ سەر ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی کوردەکان لە سووریا خۆش بکات و بە هەناردە کردنی گازی هەرێم بۆ ئەورووپا، وێڕای هاندانی ئەوان بە بێدەنگ بوون هەمبەر ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ناوخۆی خاکی عێراق، پێوەندیی خۆی لەگەڵ ڕۆژاوا چاک بکاتەوە.
Your Comment