ژمارەیەک کاتیۆشا لەسنووری قەزای خەبات کەوتوونەتە خوارەوە

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر زانیاریی پێدراوه‌ له‌لایه‌ن دانیشتوانى ناحیه‌ى كه‌وه‌رگۆسكى سه‌ر به‌قه‌زاى خه‌بات له‌سنورى پارێزگاى هه‌ولێر كه‌ ژماره‌یه‌ك كاتیۆشا ئاراسته‌ى ناحیه‌كه‌یان كراوه.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى په‌یامنێرمان له‌ژماره‌یه‌ك له‌دانیشتوانى ناحیه‌ى كه‌وه‌رگۆسكى قه‌زاى خه‌باته‌وه‌ پێیدراوه‌، ژماره‌یه‌ك كاتیۆشا ئاراسته‌ى ئه‌و ناحیه‌یه‌ كراون‌، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاشكرایده‌كات، یه‌كێك له‌كاتیۆشاكان له‌ناو پاڵاوتگه‌ى ناحیه‌كه‌ كه‌وتۆته‌وه‌ به‌هۆیه‌وه‌ به‌شێكى سوتاوه‌و ئاگرى گرتووه‌و كاتیۆشایه‌كى دیكه‌ش له‌ناحیه‌ى تۆپزاوه‌ كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌.

په‌یامنێرى شارپرێس له‌هه‌ولێر ئاشكرایكرد، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر زانیاریی پێدراوه‌ له‌لایه‌ن دانیشتوانى ناحیه‌ى كه‌وه‌رگۆسكى سه‌ر به‌قه‌زاى خه‌بات له‌سنورى پارێزگاى هه‌ولێر كه‌ ژماره‌یه‌ك كاتیۆشا ئاراسته‌ى ناحیه‌كه‌یان كراوه‌.

به‌وته‌ى په‌یامنێرمان، تائێستا ورده‌كاریی زیاتر له‌باره‌ى ڕووداوه‌كه‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌و ناشزانرێت زیانه‌كانى چى بوون، به‌ڵام دانیشتوانى ناحیه‌كه‌ ته‌ئكیدده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ ژماره‌یه‌ك كاتیۆشا بووه‌و ئاراسته‌یان كراوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئه‌وه‌ى بۆ شارپرێس ئاشكراكرد، یه‌كێك له‌كاتیۆشاكان له‌ناو پاڵاوتگه‌ى كه‌وه‌رگۆسك كه‌وتۆته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ به‌شێكى پاڵاوتگه‌كه‌ ئاگریگرتووو تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانیش سه‌رقاڵى كۆنترۆڵكردنى ئاگره‌كه‌ن.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شى باسكرد، یه‌كێكى دیكه‌ له‌كاتیۆشاكان له‌ناحیه‌ى تۆپزاواى هه‌ولێر كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌، به‌ڵام نازانرێت زیانه‌كانى چى بون‌و له‌چ شوێنێكى ناحیه‌كه‌ كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌.

لاى خۆیشیه‌وه‌ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ ئاشكرایكرد، ژمارەیەک کاتیۆشا لەسنووری قەزای خەبات کەوتوونەتە خوارەوەو هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە.

ئه‌مه‌ جارى دووه‌مه‌ كه‌وه‌رگۆسك له‌سنورى هه‌ولێر موشه‌كباران بكرێت، ڕۆژی 6ی نیسانی 2022، سێ کاتیۆشا لەنزیک کۆمەڵگەی کەورگۆسک‌و زێی گەورە لەقەزای خەبات کەوتنەخوارەوە.

News Code 41788

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha