بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، بیستون فایق بە وتنی ئەوەی کە هەرێمی کوردستان لە ڕاستیدا خاوەن دوو دەسەڵاتە، یەکێکی لە هەولێر کە پارتی ئیدارەی دەکات و ئەوی دی لە دلێمانی کە یەکێتی کۆنترۆڵی دەکات، زیادی کرد: ئەو پارتە بە شێوەیەکی سەیر و سەمەرە ژیانی سیاسی هەرێم دەبەنە پێشەوە، چونکوو چ پێکەوە لەسەر پرسەکانی هەرێم ڕێککەوتنیان هەبێت و چ نەبێتیان، خەڵکی کوردستان هەمیشە خەسار دەبینن.
فایق زیادی کرد: دۆخی هەرێمی کوردستان بەهۆی توند بوونەوەی کێشەکانی نێوان دوو پارتی سەرەکی واتا یەکێتی و پارتی گەییشتووەتە قۆناغی مەترسیدار و خەڵکی زۆر نیگەران کردووە.
ناوبراو هەروەها جەختی کرد کە هاووڵاتیانی سلێمانی زیاترین خەسار دەبینن چونکوو هەولێر کۆنترۆڵی زیاتری بەسەر بودجە و داهاتە نەوتییەکان هەیە.
Your Comment