AP ١٤٠١ گوڵان ١٠ ٢٢:٥٧

بە بۆنەی جێژنی رەمەزانەوە؛

رێبەری ئێران سزای ژمارەیەک لە زیندانییەکانی بەخشی

رێبەری ئێران سزای ژمارەیەک لە زیندانییەکانی بەخشی

رێبەری مەزنی شۆڕش بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە، بەخشران یان کەم کردنەوەی سزای ژمارەیەک لە زیندانییەکانی قبووڵ کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە رێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی رێککەوتنی خۆی لە گەڵ بەخشران و کەم کردنەوەی سزای ١٥٤٢ کەس لە زیندانییەکانی راگەیاند.

حوجەتولئیسلام موحسینی ئێژەیی سەرۆکی دەزگای داد لە نامەیەکدا بۆ رێبەری شۆڕش پێشنیاری بەخشران یان کەم کردنەوەی سزای مەحکوومکراوانی پێشکەشی ریبەری مەزنی شۆڕش کرد کە ئەم پێشنیارە بە پێی مادەی ١١٠ی یاسای بنەڕەتی لە لایەن رێبەرەوە پەسند کرا.

News ID 41769

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha