بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان وتی: سڵاو لەو هەزاران فەلەستینییە کە لە نوێژی هەینی مزگەوتیئەقسا ئامادە بوون.
وتیشی: بەرپرسانی رژێمی زایۆنی شکست هێنانی خۆیان بەم شێوە پاساو دەکەن کە کەسێکی فەلەستینی کاتێک بریار دەدات و پلانرێژی دەکات و ئۆپراسیۆنی چەکداری ئەنجام دەداتدەزگا ئەمنییەکان ناتوانن بیدۆزنەوە و ئەمە لاوازی ئەم رژێمە زایۆنییە نیشان دەدات.
جەختیشی کرد :دەبێ رەوتی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لە گەڵ ئیسرائیل بوەستێندرێت و ئەوەی بەرەو ئاسایی کردنەوە دەروات ئیدانە بکرێت و مونافقانە ترین هەڵوێست کە ئێستا دەبینرێت ئەوەیە کە وڵاتانی کەنداوی فارس دەڵێن ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لە گەڵ ئیسرائیل لە بەرژەوەندی گەلی فەلەستینە.
Your Comment