ئەمریکا و ڕووسیا لە بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کورد بێدەنگیان ڕاگرتووە

وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک دەڵێت هەم ئەمریکا و هەم ڕووسیا کە دەستەبەرکاری ڕێککەوتنی ئاگربڕی 2019 لە باکووری سووریان، لە بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردەکان بێدەنگیان ڕاگرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوپای تورکیا هاوکات لەگەڵ درێژەی هێرشەکانی لە دژی هێزەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق، درێژە دەداتە هێرشەکانی بۆ سەر ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی کوردەی سووریا. بەم حاڵەوە هاوپەیمانی دژە داعش بە ڕێبەری ئەمریکا کە هاوپەیمانی کوردەکانی سووریا دێتە ئەژمار نیسبەت بە ئەو هێرشانە هیچ کاردانەوەیەکی نیشان نەداوە.

نووری مەحموود، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل بە گۆڤاری ئەمریکی ئەلمانیتۆری وتووە سەرەڕای ئەوەی کە هێزە کوردییەکان پابەندی ئاگربڕی ساڵی 2019 لەگەڵ تورکیان، بەڵام تورکیا بە هێرشەکانی خۆی بۆ سەر ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی کورد درێژە دەدات.

فەرهاد شامی وتەبێژی هەسەدە ڕایگەیاندووە کە هێزە کوردییەکان چڕ بوونەوەی هێرشەکان لەلایەن تورکیایان بە هاوپەیمانی دژی داعش بە ڕێبەری ئەمریکا ڕاگەیاندووە بەڵام نە هاوپەیمانی و نە ڕووسیاش کە دەستەبەرکاری درێژەی ئاگربڕی ساڵی 2019 ەن، کاردانەوەیەکیان بە هێرشەکانی تورکیا نیشان نەداوە.

News Code 41722

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha