قودس و مزگەوتی ئەقسا هێڵی سووری ئۆمەتی ئیسلامین

ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە بەیاننامەیکۆتایی کۆبوونەوەی نائاسایی دوێنێ ڕایگەیاند: قودس و مزگەوتی ئەقسا هێڵی سووری ئۆمەتی ئیسلامین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی دوێنێ دووشەممە لە کۆبوونەوەی نائاسایی لە شاری جەددە داوای یەکگرتوویی زیاتری هەوڵەکانی وڵاتانی ئەندام بۆ بەرگری لە قودس و پیرۆزییەکانی لە بەرانبەر جەنایەتەکانی ئیسرائیلیان کرد.

ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا جەختی کرد کە قودسی شەریف و مزگەوتی پیرۆزی ئەقسا هێڵی سووری ئۆمەتی ئیسلامین و بە بێ ئازاد کردن لە دەستی داگیرکارانی ئیسرائیلی، ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە نایێتە دی.

لە بەیانانمەی کۆتایی ئەو کۆبوونەوە، دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل لە دژی ئۆمەتی فەلەستین بەتایبەتی شاری قودس و هەوڵە نایاساییەکانی ئیسرائیل لە ئەو شارە بە ئامانجی زاڵ بوونی تەواو بە سەریدا و هەوڵ بۆ گۆڕینی دۆخی مێژوویی و یاسایی لە قودس و مزگەوتی ئەقسای ئیدانە کرد.

News Code 41696

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =