AP ١٤٠١ گوڵان ٥ ١١:٥٩

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا هۆشداریی دا؛

ئەگەری هێرشی زەوینی تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتە بۆ سەر کوردەکانی سووریا

ئەگەری هێرشی زەوینی تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتە بۆ سەر کوردەکانی سووریا

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا بە ئاماژە بە ئەوەی کە تیرۆریستانی سەر بە تورکیا هێرشی تۆپخانەیی چڕیان لە دژی هێزە کوردییەکانی سووریا دەست پێکردووە، لە ئەگەری هێرشی بەربڵاوی زەوینی بۆ سەر کوردستانی سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە تۆپبارانکردنی گوند و شارۆچکەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە باکووری حەلەب لە لایەن تیرۆریستانی سەر بە تورکیا و سوپای ئەو وڵاتەوە هەواڵی دا.

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە درێژەدا لە کوژرانی 3 سەربازی تورکیا لە عەفرین لەلایەن هێزەکانی ئازادەوە هەواڵی دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردەکان لە وەڵامی هێرشی تۆکمەی هێزە کوردییەکان لە عەفرین ئەنجام دراوە.

ئەو ڕێکخراوە چاوەدێرییە، هەروەها لە ئەگەری پلانڕێژی تورکیا و تیرۆریستیان بۆ دەسپێکی ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی زەوینی لە دژی هێزە کوردییەکانی سووریا هەواڵی داوە.

News ID 41688

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha