AP ١٤٠١ گوڵان ٣ ١١:١٤

پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق:

کۆنترۆڵی قەندیل، ئامانجی تورکیا لە هێرش بۆ سەر عێراقە

کۆنترۆڵی قەندیل، ئامانجی تورکیا لە هێرش بۆ سەر عێراقە

پەرلەمانتارێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ژمارەیەک لە بەرپرسانی هەرێم لەگەڵ ئەردۆغان و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەو وڵاتە، پێش لە هێرشی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، غالب محەمەد وتی: ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە باکووری عێراق دوای سەفەری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنقەرە و دیداری ناوبراو و ژمارەیەک لە سیاسەتوانانی ئەندامی هاوپەیمانی دەسەڵاتدار لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەو وڵاتە، دەستی پێکردووە.

محەمەد زیادی کرد: هەواڵگەلێک لە دیداری شاندێک لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەردۆغان و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا و دیدارەکانی مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ئەنقەرە لەگەڵ بەرپرسانی جیاوازی ئەو وڵاتە پێش لە ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەم دواییەی تورکیا لە باکووری عێراق هەیە.

ناوبراو جەختی کرد: ئامانج لە ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە خاکی عێراق کۆنترۆڵی ناوچەی ژێئۆپۆلیتیکی قەندیل لە هەرێمە، چونکوو بوون لە ئاوەها ناوچەیەک بە واتای زاڵ بوونی تورکیا بە سەر هەرێمی کوردستان و پارێزگای موسڵە.

News ID 41664

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha