بە پێی راپۆرتی ئاژنسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەیادین، رێکخراوەی لێبوردەیی نێودەوڵەتی بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک جارێکیتر رایگەیاند رژیمی زایۆنی رژیمێکی ڕەگەزپەرست و ئاپارتایدە.
هەروەه لەم بڵاوکراوەدا نووسراوە: رەگەزپەرستی تایبەت بە پێشوو نییە بەڵکوو راستییەکە کە تا ئەمڕۆ چەند ملیۆن فەلەستینی لە ناوچە داگیرکراوەکاندا تووشی بوون.
ئەم رێکخراوەیە هەروەها رایگەیاندووە رژیمی زایۆنی لە رێگای کوشتنی فەلەستینییەکان، ئازار و ئەشکەنجە کردنیان درێژە بە هەڵاواردنی ڕەگەزی ئەدات و ئەمانەش تاوان دژی مرۆڤایەتییە و دەبێ کۆتایی پێ بدرێت.
Your Comment