AP ١٤٠١ خاکەلێوە ٣٠ ٠٨:٥٢

ئەندامێکی نەوەی نوێ:

ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە هەرێم بە پاڵپشتی پارتی دیمۆکراتەوە ئەنجام دەدرێت

ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە هەرێم بە پاڵپشتی پارتی دیمۆکراتەوە ئەنجام دەدرێت

یەکێک لە ئەندامانی نەوەی نوێ جەختی کرد کە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە هەرێمی کوردستان کە سوپای تورکیا هەواڵی داوە، بە پاڵپشتی پارتی دیمۆکراتەوە ئەنجام دەدرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، ڕێبوار محەمەد وتی: دوای سەفەرە بەردەوامەکانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک و مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم بۆ تورکیا، ئۆپراسیۆنی سەربازنی ئەم دواییە لە دژی هەرێم ئەنجام دراوە کە بوونی ڕێککەوتن لە نێوان ئەنقەرە و پارتی دیمۆکرات لە ئەو بارەوە دەسەلمێنێت.

محەمەد زیادی کرد: دەوڵەتی فیراڵ ئەبێ لە بەرانبەر ئۆپراسیۆنی سەربازی ئێستای تورکیا لە هەرێمی کوردستان هەڵوێست بگرێت، چونکوو ئەو بابەتە پێوەندی بە سەروەری نەتەوەیی عێراقەوە هەیە و بەغدا ئەبێ ئەو لە بەرانبەر ئەو ئۆپراسیۆنە بوەستێت.

شیاوی باسە کە تورکیا لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی سەربازی بە بیانووی شوێنگیری کردنی هێزەکانی پەکەکە لە ناوچەگەلێک لە هەرێم، هەواڵی داوە.

News ID 41626

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha