AP ١٤٠١ خاکەلێوە ٢٩ ٢٣:٢٠

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند؛

جەهادی ئیسلامی هێرشی کردە سەر ئیسرائیل

جەهادی ئیسلامی هێرشی کردە سەر ئیسرائیل

هەندێک لە سەرچاوە ناوچەییەکان لە بیسترانی دەنگی زەنگی مەترسی لە دەڤەری کەرتی غەززە هەواڵ دەدەن و هاوکات جەهادی ئیسلامی فەلەستین بە بڵاو کردنەوەیەک بەرپرسیارەتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە ناوچەییەکان لە بیسترانی دەنگی زەنگی مەترسی لە دەڤەری غەززە هەواڵیان دا.

هەمان سەرچاوە هاوێژرانی کۆمەڵێک مووشەکی بەرەو شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی دەڤەری کەرتی غەززەی پشت ڕاست کردووەتەوە و وتوویە گومەز ئاسنینەکانی ئیسرائیل نەیانتوانیوە مووشەکەکان تێکبشکێنن.

لە هەمان کاتدا مێدیا ئیسرائیلییەکان پاگەندەیان کردووە سێ مووشەکی هاوێژراو لە غەزەەیان تێکشکاندووە.

لەلایەکی ترەوە لە هەواڵێکی بەپەلەدا هاتووە کە جەهادی ئیسلامی فەلەستین بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک بەرپرسیارێتی هێرشی مووشەکی بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستینی لە ئەستۆ گرتووە.

News ID 41625

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha