AP ١٤٠١ خاکەلێوە ٢٨ ١٧:٤٧

خەتیب زادە:

دەوڵەتی سوید وڵامدەری کردەوە ملهۆڕانەکان دژی قورئان بێت

دەوڵەتی سوید وڵامدەری کردەوە ملهۆڕانەکان دژی قورئان بێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگردانی قورئان لە لایەن فاشیستێکی دانمارکی کە بە بیانووی ئازادی رادەربڕین بە پشتیوانی پۆلیسی سوید رووی دا، ئیدانە دەکات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەیب زادە لە کاردانەوە بە ئاگردانی قورئان لە سوید، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگردانی قورئان لە لایەن فاشیستێکی دانمارکی کە بە بیانووی ئازادی رادەربڕین بە پشتیوانی پۆلیسی سوید رووی دا، بە توندی ئیدانە دەکات.

ئەو وتیشی: ئەمە نموونەی کردەوەیەکی دژە ئازادیە و دەبێ لە لایەن هەموو باوەڕمەندان بە هاودەنگی و وتووێژی نێوان ئایینەکانەوە ئیدانە بکرێت.

ناوبراو داکۆکی کرد: وێڕای پێویستیی وڵامدەر بوونی دەوڵەتی سوید لەم بارەوە، خوازیاری کاردانەوەی خێرا، توند و ئاشکرا بەم کردەوە و رێگری لە دووپات بوونەوەی کارانێکی لەم شێوەین.

خەتیب زادە لە کۆتاییشدا وتی: کردەوەی ئەو کەسەی بێ رێزی کردووە، زیاتر لە پێشوو، پێویستی یەکگرتووبوونی موسوڵمانان و وڵاتە ئیسلامییەکان لە بەرانبەر پیلانە دژە ئیسلامییەکان دەردەخات.

News Code 41607

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha