بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامد جۆلایی ڕایگەیاند: دووهەمین قۆناغی ئوردووی ئامادەکاری هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئازادی گەنجای وڵات بە مەبەستی ئامادەیی بۆ بەشداری لە کێبڕکێیە نێودەوڵەتی و جیهانییەکان لە ڕۆژانی 27 ی خاکەلێوە تا حەوتی گوڵان بە میوانداری شاری کرمان بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو زیادی کرد: محەمەد موبین عەزیمی زۆرانباری شیاوی کوردستانی لە کێشی 92 کیلۆگرامیش بۆ ئەم قۆناغە لە ئوردووەکە بانگهێشت کراوە.
جۆلایی وتیشی: 35 زۆرانبازی ئازادکار بۆ دووهەمین قۆناغی ئوردووی ئامادەکاری گەنجانی ئێران بانگهێشت کراون کە ڕاهێنانەکانی خۆیان لە ژێر چاوەدێری موحسێن کاوە سەرڕاهێنەری یانەکە بەڕێوە دەبەن.
Your Comment