بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جۆی هود، ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە هەولێر لەسەر گرینگایەتی پەڕینەوە لە کێشەکانی بەردەم ڕەوتی سیاسی عێراق و چوونە دەرەوە لە بنبەستی سیاسی ئێستا و پێکهێنانی حکومتێک کە داواکاری و خواستی عراقییەکان بەدی بهێنێت، جەختیان کرد.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، بارزانی لە دیدار لەگەڵ شاندی ئەمریکی بە سەرۆکایەتی جۆی هود سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق، پێوەندییەکانی بەغدا و هەرێم لەگەڵ ئەمریکا، پێوەندی هەولێر و بەغدا، هەولەکان بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان ئەو دوولایەنە، مەترسییەکانی داعش، دۆخی ناوچەی شەنگال و هەوڵی ئابووری لە عێراق و هەرێم گفتوگۆیان کرد.
بە گوێری بەیاننامەی دەرکراو لەلایەن هەرێمەوە، هود لە ئەو دیدارەدا پێوەندی و هاوکاری ناوەندەکانی هەرێمی بەرز نرخاند و لەسەر پێوەندییەکان و بەردەوام بوونی دۆستایەتی و بەشداری و پاڵپشتی ئەمریکا لە عێراق و هەرێم جەختی کرد.
بۆچوونی ئێوە