حکومەتێک کە بە بێ سازان پێک بێت، دوای شەش مانگ دەڕووخێت

سەرۆکی هاوپەیمانی بیارق ئەلخەیر و نوێنەری پێشووی پەرلەمانی عێراق جەختی کرد کە هەر حکومەتێک بە بێ زۆرینەی سیاسی لە عێراق پێک بێت، لە ماوەی شەش مانگدا دەڕووخێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد خالیدی ڕایگەیاند: بنەمای سازانی سیاسی لە عێراق دوای ساڵی 2003 لەسەر ئاستی سیاسی ئەو وڵاتە زاڵ بو و ئێستاکە زاڵ بوون بە سەریدا لە نێوان پارتە سیاسییەکان کە پێکەوە کێشەیان هەیە دژوارە، کەواتە ڕەوتی پێکهێنانی حکومەتی عێراق درێژ دەبێتەوە و ئەوە هەمان شتە کە ئێمە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی پێش بینیمان کردبوو.

خالیدی زیادی کرد: هەر حکومەتێک بێ سازان پێک بێت، لە ماوەی شەش مانگدا لاواز دەبێتەوە دەڕووخێت و ئەمە ڕاستییەکە کە ئەبێ هاوکات لەگەڵ پاشهات و مەترسییەکانی لە بواری سیاسی کە تووشی قەیرانی بەردەوامە، بەرەوڕووی ببینەوە.

نوبراو جەختی کرد کە ئێستا جۆرێک بنبەستی سیاسی لە ئەو وڵاتە و ڕق لە نێوان هێزە سیاسییەکانی هەیە، کەواتە ئەگەر لە نێوان چوارچێوەی هاوئاهەنگی و ڕەوتی سەدر یەکدەنگی نەبێت، دۆخەکە دژوارتر دەبێتەوە و بۆ پێکهێنانی حکومەتی دوایی پێویست بە کاتێکی درێژتر دەکات.

News Code 41563

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =