وتووێژی تەلەفونی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق

فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە وتووێژی تەلەفونی لەگەڵ حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێ، لە سەر هەندێ بابەت وەکوو پێوەندی دوو لایەنە و گۆڕانەکانی ناوچە وتووێژیان کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فواد حسێن وێڕای پێشکەش کردنی باسێک لەسەر گۆڕانە ناوخۆییەکانی عێراق، ئاماژەی بۆ دۆخی رووسیا و گۆڕانەکانی ئۆکراین کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لەم وتووێژەدا داکۆکی کردە سەر رێگاچارەی دیپلۆماتیک بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی ئۆکراین.

دوو لایەن لەم وتووێژەدا وێڕای لێکدانەوەی دواهەمین کردەوەکان بۆ جێبەجێ کردنی خێرای رێککەوتنەکانی پێشوو، داکۆکیان کردە سەر بەڕێوەچوونی جیدی ئەو رێککەوتنانە.

ئەمیرعەبدوڵاهیان هاوتای عێراقی خۆی بۆ سەفەر بۆ ئێران بانگهێشت کرد کە لە لایەن فواد حسێنەوە پێشوازی لێ کرا.

News Code 41512

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha