بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری هەیل لە ڕاپۆرتێکدا پاشهاتەکانی کێشەکانی دوو پارتی سەرەکی هەرێم واتا یەکێتی و پارتیی لەسەر دۆخی گشتی عێراق لێک داوەتەوە.
ئەو گۆڤارە پێی وایە کوردەکانی گەورەترین لەمپەری سەر ڕێگای پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە عێراقن. لە ئەو شرۆڤەدا بە ئاماژە بە پێشیۆنەی سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆیی لە هەرێم لە نێوان ئەو دوو پارتە لە دەیەکانی 90، لەسەر درێژەی کێشە و کێبڕکێیەکانی نێوان ئەو دوو پارتە، ئەویش لە دۆخی ئێستای عێراق جەختی کردووە و ئەوانەی وەکوو ڕکابەری سیاسی و ئابووری یەکتر لە ئاستی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان وەسف کردووە.
ئەو گۆڤارە هەروەها نووسیویە ئەگەر ئەو دوو پارتە لەسەر بەربژێرێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ڕێککەوتبان، ئێستا عێراق خاوەن حکومەتێکی نوێ بوو. ئەو گۆڤارە هۆکاری ناسەرکەوتوو بوونی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراقی داکۆکی بێ هۆی ئەو دوو پارتە لەسەر ناساندنی بەربژێری جودا ڕاگەیاندووە.
گۆڤارەکە هەروەها نووسیویە کە کوردەکان ئەبێ تێبگەن کە پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە لە عێراق کە خۆی هۆکارێکە بۆ ناسەرکەوتوو بوونی هەوڵەکان، زیاتر دەتوانێت لە بەرژەوەندی هەریم بێت و ئەگەر ڕەوتەکە هەروا درێژەی بێت ئەگەری هەیە دووبارە هەڵبژاردن بکرێتەوە.
Your Comment