بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی سەرۆکی رێکخراوەی وزەی ئەتۆمی وتی: هیوادارین ساڵی ١٤٠١ ببێتە خاڵی وەرچەرخانێک بۆ هەوڵ و تێکۆشانی بێ وێنە لە رێکخراوەی وزەی ئەتۆم و ئامانجەکان دیاری بکەین و ئەرکی هەر بەشێک دیاری بکرێت.
ناوبراو وتیشی: بە پێی بەڵگەی گشتیی ئەم ڕێکخراوەیە، ڕەوتی پێوەندیدار بە سووتەمەنی، کارەبای ناڤۆکی و دیکەی دەفرایەتییەکانمان بۆ ئەم رێکخراوەیە پێش بینی کردووە.
ئیسلامی ڕاشیگەیاند: هەروەها لەم ڕەوتەدا، هێزگەی ٣٦٠ مگاواتی ئێرانی دارخووین چێ دەکرێت، ئەم پرۆژەیە بە تەواوەتی ئێرانییە کە هیوادارین بۆشاییە گەورەکانی ئەم رێکخراوەیە کە تا ئێستا بووە، پڕی بکەینەوە.
ئسلامی ڕاشیگەیاند: ئەو رووداوانەی کە لە ئەورووپا ڕووی داوە، کاریگەری زۆریان لە سەر ئابووری وڵات و پێشکەوتنی بەرنامەکان داناوە. ئێمە گەشبینین کە ساڵی ١٤٠١ بە هەوڵ و تێکۆشانی هاوکارانمان لە هەموو وڵات، ساڵێکی جیاواز تێپەڕ بکەین.
Your Comment