بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەجوا حەمید لەم بارەوە وتی: وتووێژە سیاسییەکانی نێوان پارتە کوردستانییەکان بۆ دەرچوون لە دۆخی ئێستای عێراق و دیاریکردنی بەربژێرێکی هاوبەش و بە پێی رێککەوتنی هەموو لایەنەکان درێژەی هەیە.
ئەو وتیشی: ئەم وتووێژانە لە نێوان هەموو پارتەکاندا بەڕێوە دەچێت و هەوڵ ئەدرێت یەکێک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق وەکوو بەربژێری پەسندکراوی هەموو لایەنەکان بۆ سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرێت.
Your Comment