ئەمریکا سەبارەت بە دانوستانەکان هێشتا بڕیاری نەداوە/ئێمەش بۆ هەتاهەتایە سەبر ناکەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکا سەبارەت بە ئەو بابەتانەی کە لە دانوستانەکان ماون هێشتا بڕیاری نەداوە و تێدەکۆشێت کە ئەو بابەتانە بگاتە بارمتەی پرسەکانی سیاسەتی ناوخۆیی خۆی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە دەستکەوتەکانی دەزگای دیپلۆماسی ئێران لە ساڵی ڕابردوو وتی: دەستکەوتەکانی دەزگای دیپلۆماسی لە ساڵی ڕابردوو لە بواری هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و پووچەڵ کردنەوەیان و بەرگری لە خەڵک زۆر باش بوو.

ئەمریکا هێشتا بڕیاری سیاسیی لە دانوستانەکان نەداوە/ئێمەش تا هەتا هەتایە سەبر ناکەین

ناوبراو هەروەها لە کاردانەوە بە سەپاندنی گەمارۆی نوێ لەلایەن ئەمریکاوە وتی: ئەمریکا ئەو شێوەی هەوڵە دژانە زۆر ئەنجام دەدات. ئەمریکا نیشانی دا کە لە ڕوانگەی واشنتۆنەوە هەموو شتێک سیاسییە و هەر کات پێویست بێت هەموو بایەخان دەکاتە قوربانی ئامانجە سیاسییەکانی خۆی.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکا سەبارەت بە ئەو بابەتانەی کە لە دانوستانەکان ماون هێشتا بڕیاری نەداوە و تێدەکۆشێت کە ئەو بابەتانە بگاتە بارمتەی پرسەکانی سیاسەتی ناوخۆیی خۆی.

ناوبراو جەختی کرد: ئێران ناتوانێت بۆ هەتاهەتایە سەبر بکات؛ئەگەر ئەمریکا دەیەوێت ڕێککەوتنێکی هەبێت ئەبێ بڕیاری سیاسی خۆی لە زووترین کاتدا بدات.

بایدن دەیەوێت وەکوو ترامپ بچێتە پێشەوە

خەتیب زادە لە کاردانەوە بە هەندێک پاگەندە سەبارەت بە دانوستانەکان و پرسی ناوچەیی، وتی: قەد ئاوا نەبووە کە ئێمە ناوچەکە پێوەند بدەینە رێککەوتنی ناڤۆکییەوە. گۆڕینی دۆخی ئێران لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە پێی ڕێککەوتن و بڕیارنامەی 2231 ئەرکی سەرەکی وەزارەتی دەرەوەیە.

وتیشی: ئێمە لە خاڵێکداین کە دەولەتی بایدن دەیەوێت میراتی ترامپ بباتە پێشەوە یان وەکوو دەولەتێکی نیوە بەرپرسیار هەڵسوکەوت بکات و ڕێککەوتن بکات.

دوایین دۆخی دانوستانەکانی ئێران و عەرەبستان

ناوبراو سەبارەت بە دوایین دۆخی دانوستانەکانی ئێران وعەرەبستانیش وتی: ئامادەین ڕێکەوتی گفتوگۆکان دیاری بکرێت و درێژە بدرێت و گفتوگۆکان پێویستی بە چنینی بەرنامەی تایبەتە.

خەتی زادە ب وتنی ئەوەی کە ڕوانگەی خۆمانمان بە شێوەی نووسراو گەیاندووەتە لایەنی سعوودی ، وتی: پرسە کێشەلەسەرەکانی ئێمە و سعوودی ڕوونە و سەرەڕای ئەوەش ئەبێ هەوڵ بدەین پێوەندییەکانمان ئاسایی بکەینەوە. هەر دوووڵاتەکە، ناوچەکە و خەڵکیش لە ئەو ڕێککەوتنە سوود دەبەن.

News Code 41468

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =