AP ١٤٠١ خاکەلێوە ١٤ ١١:١٢

هادی عامری بۆ باڵوێزی بریتانیا:

ئاگادارین لە دەستێوەردانەکانی لەندەن لە ڕەوتی سیاسی عێراق

ئاگادارین لە دەستێوەردانەکانی لەندەن لە ڕەوتی سیاسی عێراق

ڕێبەری هاوپەیمانی فەتح لە ڕەوتی دیدار لەگەل باڵوێزی بریتانیا لە ئەو وڵاتە، ناوبراو خستە بەردەنگەوە و وتی: ئێمە لە دەستێوەردانەکانی ئێوە لە ڕەوتی سیاسی عێراق ئاگادارین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، مارک بریسۆن ڕیچاردسۆن باڵویزی بریتانیا لە بەغدا لەگەڵ هادی عامری ڕێبەری هاوپەیمانی فەتح دیداری کرد. ڕێبەری هاوپەیمانی فەتح وتی: ئێمە لە دەستێوەردانە هەمیشەیی لەندەن لە ڕەوتی سیاسی عێراق ئاگادارین.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، عامری لە ئەو دیدارەدا وتی کە دەزگایەکی هەواڵگری دەرەکی لەسەر دەستێوەردانە بەردەوامەکانی لەندەن لە ڕەوتی سیاسی عێراق جەخت دەکات. ئەو کەسایەتییە عێراقییە زیادی کرد: ئێمە پێمان وایە سەقامگیری عێراق، سەقامگیری ناوچەکەیە؛ کەواتە هەمووان ئەبێ بۆ سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناڤین بۆ پەڕینەوە لە بنبەستی سیاسی عێراق هەوڵ بدەن.

ناوبراو درێژەی دا کە لە ساڵی 2003ەوە تا ئێستا ڕەوتی سیاسی عێراق لەسەر سێ هۆکاری سەرەکی ڕێککەوتن، هاوبەشی و هاوکێشی سەقامی گرتووە. وتیشی: ئێمە بەدوای ڕێککەوتنی شیعی-شیعی ین کە بەدڵنیاییەوە دەبێتە هۆی یەکگرتنی لایەنە کوردییەکان و کۆتایی دەهێنێت بە دوو دەستەیی ناو ماڵی کوردیش.

News ID 41454

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha