درێژەی گێرەوکێشە سیاسییەکانی پارلەمانی عێراق؛ ئایا پارلەمان هەڵدەوەشێتەوە؟

گرووپە سیاسییەکان لە عێراق هێشتا سەبارەت بە بەربژێرەکانی سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری عێراق ڕێک نەکەوتوون، بابەتێک کە سیناریۆی جۆراوجۆر لە سەر داهاتووی سیاسی ئەم وڵاتە دێنێتە ئاراوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گێرەوکێشە سیاسییەکانی پارلەمانی عێراق سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار هێشتا درێژەی هەیە و وتووێژەکان لەم بارەوە تا ئێستا ئاکامێکی نەبووە و داهاتووی سیاسی عێراق لە دۆخێکی نادیار دایە.

دواهەمین هەواڵەکان نیشاندەری ئەوەن کە رەوتی سەدر لە گەڵ هەموو گەڵاڵە پێشکەش کراوەکان لە لایەن شاندی هاوئاهەنگی شێعە دژایەتی کردووە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر موقتەدا سەدر لە وتووێژێکی تەلەفونی لەگەڵ نووری مالکی سەبارەت بە دواهەمین گۆڕانە سیاسییەکان باس و وتووێژی کردبوو.

ڕەوتی سەدر هەوڵ ئەدات بە بێ بەشداری شاندی هاوئاهەنگی، رەوتی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری عێراق بباتە پێشەوە.موقتەدا سەدر دەیەوێ ئامۆزای خۆی جەعفەر سەدر وەکوو بەربژێری سەرۆک وەزیرانی عێراق بناسێنێت.

وێدەچێ تا ئێستا دوو لایەن بۆ ناساندنی کەسێک ڕێک نەکەوتوون. سەبارەت بە سەرۆک کۆماریش هەمان کێشە هەیە.

لە حاڵێکدا کە کارناسان و خاوەن ڕایان پێیان وایە شاندی هاوئاهەنگی شێعە ئەمڕۆ جەمسەری دەسەڵاتی عێراق دیتە ئەژمار و نابێ بە ئاسانی وەلا بنرێن، رەوتی سەدر دەیەوێ ئەوان لە سیاسەتی عێراق وەلا بنێت.

هەر لەم بارەوە محەمەدکەریم ساعدی شرۆڤەکاری سیاسی وتی: بە پێی ئەو دۆخەی ئێستا شاندی هاوئاهەنگی شێعە لە عێراق هەیەتی و کورسی زۆری بەدەست هێناوە، بێگومان لە پێک هێنانی دەوڵەتیشدا بەشداری چالاکی دەبێت.

سەباح تایی لێکۆڵەری سیاسی لەم بارەوە دەڵێت: هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق بە بێ رێککەوتنی شاندی هاوئاهەنگی شێعە و ڕەوتی سەدر مومکین نابێت.

گەر دانیشتنی داهاتووی پارلەمان نەگاتە ئاستی ئاسایی خۆی، نوێنەرانی پەرلەمان دەتوانن داوای هەلوەشانەوەی پارلەمان لە دادگای فیدراڵ بکەن. گەر لە گەڵ ئەم داخوازییە رێککەوتن نەکرێت، کەشی سیاسی عێراق بەرەو هەڵبژاردنی دووبارەی پارلەمان دەچێت.

News Code 41389

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha