بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ تەرمی گەلاوێژ مورادی بەرپرسی حەوتەنامەی "بەیانی" بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هەواڵنێران و هونەرمەندان و هەروەها بەرپرسانی پارێزگا لە بەهەشتی محەمەدی سنە بە خاک سپێردرا.
مورادی لە هەواڵنێرە بەئەزموونەکانی کوردستان بوو کە زیاتر لە دوو دەیە ژیانی خۆی بۆ چالاکی لەم بوارە تەرخان کرد.
ناوبراو تووشی شێرپەنجە بوو و لە یەکەمین رۆژی ساڵی نوێدا کۆچی دوایی کرد.
Your Comment